يه‌كێك له‌و ئازيزانه‌ي له ده‌ست چوو, حاجي ملاشێخ عه‌بدولره‌ئووفى نه‌قشبه‌ندي "جه‌ماڵه‌دين" و له بنه‌ماڵه‌ي نه‌قشبه‌ندي و ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر "ئه‌بووبه‌ره‌كات". شێخ عه‌بدولڕه‌ئووف كوڕي مه‌لا مه‌حه‌ممه‌د كوڕي مه‌حه‌ممه‌دئه‌مين كوڕي ئه‌حمه‌د سه‌راوي له دووي ڕه‌مه‌زاني 1357ى كۆچي مانگي (1318ى هه‌تاوي) له دايك بوو. باپيري عه‌بدوڕڕه‌ئووف بۆخۆي يه‌كێك له خواناسان, پياوچاك و خۆش خه‌تى تافى خۆى بوو. عه‌بدوڕڕه‌ئووف قورئان و كتێبه ئايينه‌كاني له خزمه‌ت باوكىدا خوێند. ئه‌و پياوه خواناسه هه‌موو كات له‌وه‌ي كه زۆرتر له باوكي فێري زانست نه‌بووه, ده‌دوا و ئه‌و شێعره‌ي ده‌گوته‌وه: "زتيره بختي خود آن زمان شدم آگاه كه مادرم سر پستان خويش كرد سياه"
شێخ عه‌بدوڕڕووف سه‌ره‌ڕاي ئه‌وه‌ي كه ساڵياني ساڵ له باري ئايينيه‌وه له ته‌ك خه‌ڵكي سه‌رده‌شت و ناوچه هه‌ڵس وكه‌وتي هه‌بووه. زۆرجاريش ده‌ستي داوه‌ته قه‌ڵه‌م و شێعري نووسيووه. هه‌روه‌ها به هۆي ئه‌وه‌ي كه ئه‌و بنه‌ماڵه به‌ڕێزه هه‌ر له دێرزه‌مانه‌وه له‌گه‌ڵ زانست و خوێنده‌وه و حوجره تێكه‌ڵاو بوون, زۆر كتێب و سيپاره و ده‌ست نووسي لا بوو كه گه‌نجينه‌يه‌كى يه‌كجار به‌نرخن بۆ ڕون بوونه‌وه‌ى باري مێژوويي ئه‌م ناوچه‌يه. به‌ڵام به‌داخه‌وه قه‌ڵه‌مه‌كه‌ي شه‌رمێون بوو. زۆر شێعري له‌گه‌ڵ شاعيرانى ناوچه ئاڵءگۆر كردووه. هه‌روه‌ها پێشه‌كيه‌كي به پێزي له سه‌ر كتێبي "رفع الخفاء في شرح ذات الشفاء" له نووسيني ئيبنولحاج ئالاني نووسيوه كه له باري مێژووييه‌وه په‌رده له سه‌ر لايه‌نه تاريكه‌كاني ئه‌م ناوچه‌يه لاده‌دا.
***
ئه‌وانه‌ى له‌م ڕووداوه دڵته‌زێنه‌دا گيانيان له ده‌ست دا بريتين له: حاجي مه‌لاشێخ عه‌بدوڕڕووف نه‌قشبه‌ندي (گوندي بێژوێ) – مامۆستا مه‌لا نه‌جمه‌دين شه‌ريعه‌ت په‌ناه (گوندي بێژوێ) – مامۆستا مه‌لاساڵح قادري (گوندي دولكان) – مامۆستا مه‌لا ڕه‌حمان شه‌ريعه‌ت په‌ناه (گوندي بێژوێ) – مامۆستا سه‌يد مه‌حه‌ممه‌د حوسێني (گوندي گاكه) – مه‌حه‌ممه‌د ئيسماعيل پوور (گوندي ڕه‌شه‌كان) – حه‌مزه زاهيري (گوندي بێژوێ) – مه‌حه‌ممه‌د زاهيري (گوندي بێژوێ) – كه‌ريم خزري (گوندي بێژوێ) – جه‌عفه‌ر مه‌لازاده (گوندي كاكۆسان) – به‌هێ ساڵحي (خێزاني جه‌عفه‌ر مه‌لازاده, گوندي كاكۆسان) – عه‌وڵا پشتكۆڵى (گوندي بێژوێ).
|
|
POWERED BY BLOGFA.COM |
|