1ـ مه‌لا مووسا ئالانى:
ساڵى له دايك بوونى مه‌علووم نيه. شاگردى ئيبنولحاج خانه خه‌لـى بووه. حاشيه‌يه‌كى له سه‌ر كتێبى"عه‌بدولغه‌فوور" هه‌يه. ساڵى 1158ى هه‌تاوى له ناوچه‌ى ئالان دونياى جێ هێشتووه.
2ـ مه‌لا ئه‌حمه‌د بێژوه‌يى:
كوڕى مه‌لا ڕه‌سووڵ و نه‌وه‌ى حاجى مه‌لا سه‌عيد بووه. ساڵى 1298ى هه‌تاوى له دايك بووه. شاگردى عه‌لامه دولـكێ حاجى مامۆستا مه‌لا عه‌لـى بووه. ساڵى 1369ى هه‌تاوى دونياى جێ هێشتووه، ئه‌و پياوه زانا و خواناسه له سلێماني نێژراوه.
3ـ حاجى مه‌لا سه‌عيد بێژوه‌يى:
حاجى مه‌لا سه‌عيد پياوێكى زانا و بڵيمه‌ت بوو له فێق و مێژوو شاره‌زا بوو. ساڵى 1259ى هه‌تاوى له دايك بووه و له ساڵى 1325ى هه‌تاوى دونياى جێ هێشتووه. مه‌رقه‌دى پيـرۆزى له گوندى بێژوێى ئالانه.
4ـ حاجى مه‌لا عه‌بدوڵا بێژوه‌يى:
عارفێكى شاره‌زا و خواناسێكى بڵيمه‌ت بووه. له ساڵى 1271ى هه‌تاوى له بنه‌ماڵه‌يه‌كى ئايينى له دايك بووه. پاشان به ده‌رس گووتنه‌وه خه‌ريك بووه. ساڵى 1309ى هه‌تاوى بۆته ئيمام جومعه‌ى شارى سلێماني.
5 ـ مه‌لا ئه‌حمه‌د بێژوه‌يى:
ساڵى 1189ى هه‌تاوى له گوندى بێژوێ سه‌ر به ناوچه‌ى ئالانى سه‌رده‌شت له دايك بووه. ساڵى 1259ى هه‌تاوى دونياى جێ هێشتووه.
6ـ قازى مه‌حه‌ممه‌د بێتووشى:
عالـمێكى خواناس و قسه‌خۆش بووه. ساڵى 1279ى هه‌تاوى له گوندى بێتووش له دايك بووه و ساڵى 1359ى هه‌تاوى دونياى جێ هێشتووه.
7ـ مه‌لا مسته‌فا بێتووشى:
ساڵى 1229ى هه‌تاوى له دايك بووه، عالـمێكى زانا بووه و له بوارى لێكۆڵينه‌وه‌ش دا ده‌ستى هه‌بووه. له قوتابخانه‌ى خوالێخۆشبوو شێخ عه‌لـى قزڵجى و پاشان له خزمه‌ت شێخ ئه‌حمه‌د سه‌راوى بێژوێ شاگردى كردووه. ساڵى 1289ى هه‌تاوى دونياى جێ هێشتووه.
8ـ حاجى مه‌لا ئه‌حمه‌د بێتووشى:
نه‌وه‌ى مه‌لا عه‌بدوڵڵاى ئه‌وه‌ڵه. له نووسينه‌كانى خۆي دا خۆى به سه‌يد ده‌زانى. له مه‌كته‌بى مه‌لا ساڵح بێژوه‌يى ئيجازه‌ى عيلمى وه‌رگرتووه و ساڵى 1339ى هه‌تاوى له سلێماني دنياى جێ هێشتووه.
9ـ حاجى مه‌لا ئه‌حمه‌د بێتووشى:
كوڕى مه‌لا عه‌بدوڵا "سابت"ه خه‌ڵـكى بێتووش بوو. عالـمێكى خۆش زه‌وق بووه. له خزمه‌ت مامۆستا مه‌لا ساڵح نه‌جيبى ئيجازه‌ى فتواى وه‌رگرتووه. ماوه‌يه‌ك له گونده‌كانى ده‌وروبه‌ر ده‌رسى گوتۆته‌وه. ساڵى 1360ى هه‌تاوى له شارى سلێماني دنياى جێ هێشتووه. له‌و زاته پيـرۆزه سه‌فه‌رنامه‌يه‌ك به ناوى "چه‌پكه‌گوڵ" چاپ بووه.
10ـ مه‌لا ڕه‌سوڵ بێتووشى(منفي):
مه‌لا ڕه‌سووڵ كوڕى مه‌لا مه‌حموودى بێتووشييه. مه‌لا مه‌حموود بێتووشى براى عه‌لامه مه‌لا عه‌بدوڵڵا بێتووشييه. مه‌لا ڕه‌سووڵ له كۆيه له دايك بووه و هه‌ر له كۆيه خوێندنى ته‌واو كردووه. هه‌ستى شێعرى هه‌بووه و نووسراوه‌ى هه‌يه. ساڵى 1299ى هه‌تاوى دونياى جێ هێشتووه.
11ـ عه‌لامه مه‌لا عه‌بدوڵڵا بێتووشى:
عه‌بدوڵڵا كوڕى مه‌لا مه‌حه‌ممه‌د كوڕى ئيسماعيل كوڕى برايم كوڕى عێززه‌ددين له گوندى بێتووش له دايك بووه. له هه‌مبه‌ر ساڵى له دايك بوونى بێتووشى چه‌ندين ڕا هه‌يه كه ده‌توانين ساڵى 1102ى هه‌تاوى به ڕاست بزانين. عه‌لامه بێتووشى دواى خوێندن له لاى باوكى چۆته گوندى سنجوێى ئالان بۆ لاى ئيبنولحاج و ماوه‌يه‌ك ده‌رسى له لا خوێندووه. پاشان چۆته"ئه‌حسا" و تا ساڵى 1137ى هه‌تاوى له وێنده‌رێ ده‌رسى وتووه. پاشان له ته‌ك براكه‌ى مه‌لا مه‌حموود دێنه‌وه گوندى خۆيان واته بێتووش؛ به‌ڵام جارێكى تريش له ساڵى 1139ى هه‌تاوى ده‌چێته‌وه ئه‌حسا و ماوه‌ى شه‌ش ساڵان له‌وێ ده‌مێنێته‌وه. پاشان ده‌چێته‌وه گوندى "هه‌زارمێر" لاى ئيبنولحاج. به‌هه‌ڵـكه‌وت له‌گه‌ڵ شێخ مارف نه‌وده‌هى هاومنزڵ ده‌بێ. ساڵى 1180ى هه‌تاوى له شارى ئه‌حسا دنيا جێ دێڵێ.
عه‌لامه بێتووشى له ئه‌ده‌بياتى عه‌ره‌ب دا زۆر شاره‌زا بووه. له‌و زانا و بڵيمه‌ته ئه‌وانه به‌جێ ماون:
1ـ11ـ ئه‌لكافـى (شێعرى عه‌رووزى، 237 به‌يته و ساڵى 1138ى هه‌تاوى نووسراوه.)
2ـ11ـ الوافى بحل الكافى (شه‌رحێكه له سه‌ر ئه‌لكافى)
3ـ11ـ تحف الخلان لاشحاذ الاذهان
4ـ11ـ حديقه السرائر فى نظم الكبائر (ساڵى 1148ى هه‌تاوى نووسيويه‌تى، 729 به‌يته)
5ـ11ـ طريقه البصائر الـى حديقه السرائر (شه‌رحى مه‌نزوومه‌ى حديقه السرائره ، 1154ى هه‌تاوى نووسيويه‌تى)
6ـ11ـ الخصال الكفر للذنوب الـمتقدمه و الـمتأخره (مه‌نزوومه‌ى 49 به‌يته ـ 1153ى هه‌تاوى نووسراوه)
7ـ11ـ الـمبشرات شرح مكفرات
8ـ11ـ كفايه الـمعاني فى نظم حروف الـمعانى ( مه‌نزوومه‌يه‌كى 627 به‌يته ـ 1151ى هه‌تاوى نووسراوه)
9ـ11ـ الحفايه بشرح الكفايه (شه‌رحێكه له سه‌ر مه‌نزوومه‌ى ژوماره 8)
10ـ11ـ صرف الغنايه بكشف الكفايه (كورت كراوه‌ى شرح الكفايه، ساڵى 1301ى هه‌تاوى له به‌سره چاپ بووه)
11ـ 11ـ حاشيه‌يه‌ك له سه‌ر شه‌رح فاكهي ( 545 لاپه‌ره‌يه ـ 1168ى هه‌تاوى نووسراوه)
12ـ11ـ حاشيه‌يه‌ك له سه‌ر كتێبى "البهجه المرضيه شرح الالفيه"
13ـ11ـ مه‌نزوومه‌يه‌ك له‌مه‌ڕ كردارێك كه جارێك تێپه‌ڕ و جارێك تێنه‌په‌ڕ له‌كار ده‌كرێن.(55 به‌يته)
14ـ11ـ شه‌رحێك له سه‌ر مه‌نزومه‌ى ژوماره 13.
15ـ11ـ مه‌نزوومه‌يه‌ك له به‌يانى كردارێك كه "واوى " يا "يايى" له كار ده‌كرێن.(77 به‌يته)
16ـ11ـ شه‌رحێك له سه‌ر مه‌نزوومه‌ى ژوماره 15.
17ـ11ـ مه‌نزوومه‌يه‌ك له به‌يانى "مثلثات افعال و اسما ْ"
18ـ11ـ شه‌رحێك له سه‌ر مه‌نزوومه‌ى ژوماره 17.
19ـ11ـ الـموائد المبسوطه فى الفوائد الـملقوطه (150 به‌يته)
20ـ11ـ مه‌نزوومه‌يه‌ك له به‌يانى "مؤنثات سماعى"(35 به‌يته)
21ـ11ـ مه‌نزوومه‌يه‌ك له به‌يانى "مصادر شاده"
22ـ11ـ مه‌نزوومه‌يه‌ك له به‌يانى تايبه‌تمه‌ندييه‌كانى حه‌زره‌تى ڕه‌سوڵ (ص)
12ـ مه‌لا محه‌ممه‌د باساوه‌يى:
ساڵى 1304ى هه‌تاوى له گوندى" كونه‌مشكێ" سه‌ر به شارى سه‌رده‌شت له دايك بووه. عالـمێكى زانـــــــا و عـارفـێـكى خـ،ۆ‌ش زه‌وق بوو. ساڵى 1374ى هه‌تاوى دنيا ى جێ هێشتووه.
13ـ مه‌لا ئه‌حمه‌د جه‌ريحى:
مه‌لا ئه‌حمه‌د كوڕى شێخ عومه‌ر شاعيـر و ئه‌ديب بوو. ساڵى 1252ى هه‌تاوى له دايك بووه. ساڵى 1332ى هه‌تاوى دنياى جێ هێشتووه.
14ـ مه‌ولانا ئه‌لياس كه‌بيـر (شێخه سوور):
"شيخ الياس بن شيخ محمد بن شيخ عمر بن شيخ عثمان بن شيخ حسين بن شيخ فتح الله بن شيخ عبدالـجليل بن شيخ عبدالقادر بن شيخ محمد بن شيخ على بن شيخ عبدالرضا بن شيخ عمر بن شيخ يحيى بن شيخ محىالدين بن شيخ شهاب الدين بن شيخ ابراهيم بن شيخ معروف بن شيخ عبدالصمد بن شيخ حسين بن شيخ حسن بن شيخ عبدالغفور بن شيخ عبدالرحمن بن شيخ عبدالرحيم بن شيخ مصطفي بن شيخ طاها بن شيخ ياسين بن بلال الحبشى ـ مؤذن الرسول". ساڵى له دايك بوونى نه‌زانراوه. دواى ته‌واو بوونى خوێندنى سه‌ره‌تايى چۆته وڵاتى ميسر و له‌وێ له قوتابخانه‌ى "حافظ بن حجر عسقلانى" شاگردى كردووه. پاشان ده‌گه‌ڕێته‌وه وڵاتى خۆى و خه‌ريكى ده‌رس گوتنه‌وه ده‌بێ. شێخه سوور هه‌روه‌ها شاگردى جه‌لاله‌دين سيوتى بووه. خۆش خه‌ت و زانا و بيـرمه‌ند بووه. هه‌روه‌ها حاشيه‌يه‌كى له سه‌ر " بۆخارى شه‌ريف و شه‌رحى عه‌قايد مه‌لا سه‌عد" هه‌يه. ساڵى 920ى زايينى دنياى جێ هێشتووه.
15ـ مه‌لا وسووى ئه‌سه‌م:
مه‌لا يوسفى ئه‌سه‌م كوڕى خدر كوڕى ئه‌بيبه‌كر كوڕى ئيبـراهيم يه‌كێك له پياوانى زانا و ده‌ست به قه‌ڵه‌مى تافى خۆى بووه. به وته‌يه‌ك ساڵى 1002ى كۆچى له گوندى "وسوه‌كه‌ل" سه‌ر به شارى سه‌رده‌شت له دايك بووه. مه‌لا وسوو له سه‌ر كتێبى"فرايض شرح منهج" و "قه‌ول ئه‌حمه‌د" شه‌رحى لێداوه. هه‌روه‌ها چه‌ند كتێبى نووسيوه وه‌ك دلايل الـمسائل (له سه‌ر شه‌رعييه‌تى ئيسلام)، منقول الاكراد و منقول التفاسيـر (4 جلد ـ ته‌فسيـرى قورعانى كه‌ريم) بۆ كاتى وه‌فاتى ئه‌و شێعره نووسراوه: فوت الاصم من غيـر ريب يوم الجمعه غاب فى الغيب. مه‌لا وسوو له مه‌حزه‌رى ده‌رسى شێخ عه‌بدولكه‌ريم شاره‌زوورى و مه‌لا ڕه‌سووڵ سۆرانى و مه‌لا ئه‌لياس زۆرى كه‌ڵـك وه‌رگرتووه. هه‌روه‌ها مه‌لا ڕه‌سووڵ زه‌كى، مه‌لا مه‌حموود و مه‌لا عه‌بدولكه‌ريم ئالانى شاگردى ئه‌و پياوه ئايينيه بوون. مه‌رقه‌دى ئه‌و زاته گه‌وره‌يه له گوندى"بريسوێ" له سه‌ر ڕێگاى سه‌رده‌شت ـ بانه بۆته جێگه‌ى ڕاز و نياز و پاڕانه‌وه‌ى خه‌ڵـكى ناوچه.
16ـ ميـرزا ئه‌حمه‌د ئه‌شكێ:
شاعيـرێكى به هه‌ست بوو. به زوانى كوردى غه‌زه‌لـى ده‌وت. ساڵى 1237ى هه‌تاوى له گوندى "ئه‌شكان"ى ئالانێ له دايك بووه و له ساڵى 1320ى هه‌تاوى دونياى جێ هێشتووه.
17ـ مه‌لا مه‌حموود ئه‌ديب:
مه‌لا مه‌حموود كوڕى خوالێخۆشبوو "شێخ محه‌ممه‌د سادق"ه. له ساڵى 1182ى هه‌تاوى له دايك بووه. وێنه‌يه‌كى ليپاوليپ له ئه‌مانه‌ت و زانست بوو. هه‌روه‌ها خۆشنوس بووه. له ساڵى 1241ى هه‌تاوى دنياى جێ هێشتووه.
18ـ مه‌لا محه‌ممه‌د ئيبنولشێخ:
له ساڵى 1264ى هه‌تاوى له گوندى بێژوێ سه‌ر به ئالانى سه‌رده‌شت له دايك بووه. شێخ محه‌ممه‌د ئه‌مين نه‌قشبه‌ندى دواى خزمه‌تێكى زۆر به عيلم و فێقهى ئيسلامى و شێعر و ئه‌ده‌ب له ساڵى 1320ى هه‌تاوى دنياى جێ هێشتووه.
19ـ مه‌لا محه‌ممه‌د ئيبنو ڕه‌سووڵ:
مه‌لا محه‌ممه‌د يه‌كێك له كارامه‌ترين پياوانى تافى خۆى بوو. زۆر كه‌س له ژێر ده‌ستى ئه‌و پياوه مه‌زنه ئيجازه‌ى مه‌لايه‌تيان وه‌رگرتووه وه‌ك محه‌ممه‌د فه‌يزى زه‌هاوى. له ساڵى 1205ى هه‌تاوى دنياى جێ هێشتووه.
20ـ مه‌لا مه‌حموود ئيبن ئه‌بي ئه‌لغار:
له شاگردانى مه‌لا وسووى ئه‌سه‌م بوو. له بنه‌ڕه ت ڕا هه‌ورامى بوو. دواى وه‌رگرتنى ئيجازه له مه‌لا وسووى ئه‌سه‌م ده‌چێته دولكان له ئالانى سه‌رده‌شت و له‌وێ ده‌مێنێته‌وه و له‌وێ ده‌رسى دينى ده‌ڵێته‌وه و تا ئه‌وه‌يكه له ساڵى 999ى هه‌تاوى دونيا جێ دێڵێ.
21ـ مه‌لا سه‌يد سه‌لام گه‌نتكه‌يى:
مه‌لا سه‌يد سه‌لام پياوێكى ساحيب ڕا و زانا بوو. له ساڵى 1299ى هه‌تاوى له دايك بووه. دواى ماوه‌يه‌ك ده‌رس گوتنه‌وه له ڕاده‌ى زۆر باش و دانى ئيجازه به تاقمێك له زانايان له ساڵى 1359ى هه‌تاوى ئه‌مرى خواى به جێ هێنا.
22ـ مه‌لا خه‌ليل گۆڕه‌مه‌ڕى (ميـراوێ):
مه‌لا خه‌ليل سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ي كه له بارى دينييه‌وه ناوبانگى ده‌ركرد بوو، مرۆڤێكى سياسى و خاوه‌ن بيـر بوو. ساڵى 1259ى هه‌تاوى له دايك بووه، ساڵى 1307ى هه‌تاوى به ماوه‌ى چه‌ند ساڵان دژى پياوه پاوانخوازه‌كانى ڕه‌زاشاه ڕاپه‌ڕى. مه‌لا خه‌ليل له ئه‌ستێره ناسى دا ده‌ستى هه‌بوو. ساڵى 1334ى هه‌تاوى ئه‌مرى خواى به جێ هێناوه. له مابه‌ينى دوو گوندى خدراوێ و ئاڵواتان نێژراوه.
23ـ مه‌لا محه‌ممه‌د گرژاڵى:
مه‌لا محه‌ممه‌د گرژاڵى عارفێكى خواناس بوو. ماوه‌ى ژيانى به ده‌رس گوتنه‌وه‌ى دينى تێپه‌ڕ بوو. مه‌لا ڕه‌سووڵ گه‌ناوێ و مه‌لا سلێمان كاژێ له شاگردانى ئه‌و بوون. هه‌روه‌ها له گوندى ئاغه‌ڵان و نواوێ ئيمام جومعه و پێش نوێژ بووه. تا ئه‌وه‌ي كه له ساڵى 1299ى هه‌تاوى له گوندى گرژاڵ ئه‌مرى خوا به جێ دێنێ.
24ـ مه‌لا محه‌ممه‌د گروێسى:
كوڕى كاك ئه‌حمه‌ده شينه. پياوێكى ئاگا و عالـمێكى زانا بووه. له ساڵى 1259ى هه‌تاوى له گوندى گروێس سه‌ر به ناوچه‌ي ئالانى سه‌رده‌شت له دايك بووه و له ساڵى 1329ى هه‌تاوى له گوندى "ده‌روينه" ئه‌مرى خواى به جێ هێناوه.
25ـ مه‌لا كه‌ريم هونه‌رمه‌ند (فيدايى)
مه‌لا كه‌ريم كوڕى ئيسماعيل و ئامانه. له ساڵى 1307ى هه‌تاوى له گوندى سيسێر سه‌ر به شارى سه‌رده‌شت له دايك بووه. ساڵى 1332ى هه‌تاوى ئيجازه نامه‌ى مه‌لايه‌تى له ده‌ستى مه‌لا ئه‌حمه‌دى حه‌يده‌رى وه‌رده‌گرێ و ده‌گه‌ڕێته‌وه سىسێر و پاشان ده‌چێته نستان. بۆ ئاخيـر جار ده‌گوێزێته‌وه گوندى كاوڵانى سه‌رێ و تا دوا كاته‌كانى ژيانى واته پێنجى خاكه‌لێوه‌ى 1372ى هه‌تاوى هه‌ر له‌وێ خه‌ريكى پێش نوێژى و كارى لێكۆڵينه‌وه و شێعر نووسين بوو. له‌و مرۆڤه بڵيمه‌ته ئه‌وانه به ديارى بۆ هاوزبانانى به جێ ماون كه زۆربه‌يان به هيممه‌تى نووسه‌رى خۆشه‌ويست كاك سه‌يد محه‌ممه‌د سه‌مه‌دى له چاپ دراون.
1ـ لاس و خه‌زاڵ: چيـرۆكێكى فۆلكلۆرى كوردييه كه له سێ ده‌رفته‌ر و 4750 به‌يت دا چاپ بووه.
2ـ دمدم نامه: چيـرۆكى قه‌ڵاى دمدم له 7000 به‌يت دا وتراوه.
3ـ مێژووى ژياننامه‌ى فيدايى: به‌سه‌رهاتى مامۆستا فيدايى له تافى منداڵييه‌وه تا ساڵى 1357ى هه‌تاويه له 1000 به‌يت شێعردا. له ژێر چاپ دايه.
4ـ "كليات فيدايى": غه‌زه‌ل به زوانى كوردى و فارسى له 4000 به‌يت دا.
26ـ مه‌لا ڕه‌سووڵ هه‌رزنه‌يى:
عالـمێكى خه‌ت خۆش و قسه‌بێژێكى شيـرين زوان بوو. له ساڵى 1244ى هه‌تاوى له گوندى هه‌رزنێ له دايك بووه و پاش عومرێك خوێندن و ده‌رس گوتنه‌وه له ساڵى 1355ى هه‌تاوى دنياى جێ هێشتووه.
27ـ حاج مه‌لا عه‌لـى هه‌رزنه‌يى:
شاعيـرێكى هه‌ست ناسك بووه. كوڕى مه‌لا ڕه‌سووڵ هه‌رزنه‌يىيه.سه‌ره‌ڕاى وه ده‌ست هێنانى ڕاده‌ى عيلمى و زانستى هه‌ستێكى زۆر ناسكى بووه و شێعرى جوانى له پاش به جێ ماون. ساڵى 1370ى هه‌تاوى ئه‌مرى خواى به جێ هێناوه.
28ـ مه‌لا عه‌بدوڕڕه‌حمان حه‌فيد:
مه‌لا عه‌بدوڕڕه‌حمان له عيلمى ئه‌ستێره‌ناسى و ئوستوڕلاب ئاگادار بوو. حاشيه‌كى له سه‌ر ڕيساڵه‌ى به‌هايى (ته‌شريح الافلاك) هه‌يه. له ساڵى 1339ى هه‌تاوى دواى 80 ساڵ عومر له شارى سلێماني ئه‌مرى خواى به جێ هێناوه.
29ـ مه‌لا عه‌بدوڵڵا عارف ڕه‌بانى:
مه‌لا عه‌بدوڵڵا له بنه‌ماڵه‌يه‌كى خاوه‌ن عيلم و ئه‌ده‌ب له دايك بووه. له خزمه‌ت شێخ محه‌ممه‌د بورهانى ئيجازه‌ى ده‌رس و فتواى وه‌رگرتووه. له عيلمى نه‌حو و مه‌نتێق دا به‌رهه‌مى به جێ هێشتووه. ساڵى 1342ى هه‌تاوى له گوندى قه‌ڵه‌ڕه‌شه‌ى سه‌رده‌شت ئه‌مرى خواى به جێ هێناوه.
30ـ شێخ ئه‌حمه‌د عوسمانى:
شێخ ئه‌حمه‌د خه‌ڵـكى شاره‌زوور، له گوندى سه‌راوى سوبحان ئاغا له دايك بووه. دواى گه‌يشتن به ده‌رجه‌ى كه‌ماڵ و ته‌واو كردنى ده‌رسى دينى له لاى مه‌لاى جه‌لـمه‌وردى و شێخ عوسمان سيراجه‌ددين له ساڵى 1226ى هه‌تاوى ده‌چێته گوندى بێژوێ و له ساڵى 1272ى هه‌تاوى ئه‌مرى خواى به جێ هێناوه.
31ـ مه‌لا عه‌بدولسه‌مه‌د كاژێ:
مه‌لا عه‌بدولسه‌مه‌د كوڕى مه‌لا عومه‌ره. ساڵى 1239ى هه‌تاوى له گوندى كاژێ له دايك بووه. خوێندنى سه‌ره‌تايى له گوندى خۆيان ته‌واو كردووه و خه‌ريكى ده‌رس گوتنه‌وه و نووسين بووه. ساڵى 1299ى هه‌تاوى ئه‌مرى خواى به جێ هێناوه.
32ـ مه‌لا پيـره‌ى كڕێوه‌يى:
مه‌لا عه‌بدوڵڵا مه‌شهوور به مه‌لا پيـره مرۆڤێكى زانا بووه. شێخه سوور شاگردى ئه‌و زاته بووه. ده‌ڵێن به خزمه‌ت مه‌لا عه‌بدوڕڕه‌حمان جامى گه‌يشتووه و به‌هره‌ى لـێوه‌رگرتووه. له گوندى كڕێوه نێژراوه.
33ـ عه‌زيز خان موكرى(سه‌رداري كولل):
عه‌زيز خاني سه‌ردار كوڕى محه‌ممه‌د سوڵتان موكرى, يه‌كێك له پياوه به‌ناوبانگه‌كانى سه‌رده‌مى قاجارييه بووه. ساڵى 1166ى هه‌تاوى له گوندى نستانى سه‌ر به شارى سه‌رده‌شت له دايك بووه. عه‌زيزخان به هۆى سه‌واد و خه‌ته خۆشه‌كه‌ى پله‌پله ده‌چێته سه‌ر تا ده‌گاته ئه‌وه‌ي كه ئه‌ميـركه‌بيـر ده‌يكاته زاواى خۆى. دواى خزمه‌تێكى زۆر به ناوچه وه‌ك ساز كردنى پردى نێوان مه‌هاباد و سه‌رده‌شت بۆ بانه ، كاروانسه‌راى كورته‌ك مابه‌ينى بۆكان و سه‌رده‌شت و هه‌روه‌ها به ئيزنى خوشكى عه‌زيز خان حه‌مامى كۆنى سه‌رده‌شت ساز كرا. عه‌زيز خان ساڵى 1246ى هه‌تاوى دنياى جێ هێشتووه و له ئيمام زاده هه‌مزه له ته‌ورێز نێژراوه. ميـرزا مه‌هدى به‌يانولـمولك (نسار) لــــــــــه سه‌ر كێلى ئه‌م گه‌وره‌پياوه نووسيويه‌تى:
ســـردار كل سپهبد ايـــران عــزيــزخـــان
ســرمــايــه فتوت و پـيـرايـــه خـــــــرد
ديـبــاچـــه مــــروت و شيــرازه امـــــان
فــــرمــانــدهــي كــه بنــــدگي آستان او
عيشي است بي ملامت و سوري است بـي زيان
از كـــار روزگــــار بسي عقده هـــــا گشود
تـــا در ولاي شاه كمـــر بست بــــــر ميان
بـــي اخـتـيـار مــايــل آثــار كــار خــيــر
گــويــي ز خيـر محضش بسرشته اند جـــان
زان خـيـرهــا كـــه مـانـد تـا انقضاي دهــر
زان كـــارهــا كـــه مـانــد تـا آخــرالـزمان
بـــر آب رودخــانـه ســردشت بــست پــل
كــز وي بـــه يــادگــار بـمـانـاد در جهــان
رودي چگــونـه رودي چـو فـكـر او عـميــق
آبـي چگــونــه آبـي چــون حـكـــم او روان
كــلك نـثـارش از پــــي تــاريـــخ زد رقـم
پــايــنـده بــاد جــد امـيـــر خــدايــگــان
34ـ مه‌لا محه‌ممه‌د بێژوێ (مه‌لاى گه‌وره):
مه‌لا محه‌ممه‌د بێژوێ عالـمێكى هه‌ڵـكه‌وته‌وه بوو كه به‌رهه‌م و حاشيه‌ى له سه‌ر زۆر كتێبان هه‌بووه. ساڵى 1118ى هه‌تاوى له گوندى بێژوێ له دايك بووه و ساڵى 1199ى هه‌تاوى ئه‌مرى خواى به جێ هێناوه.
35ـ حاج مه‌لا عه‌لـى مه‌حموودى:
مه‌لا عه‌لـى عالـمێكى زانا و هه‌روه‌ها عارفێكى به توانا بوو كه ته‌واوى عومرى بۆ ده‌رس گوتنه‌وه و نووسين ته‌رخان كرد. ساڵى 1289ى هه‌تاوى له دايك بووه. له گوندى دولكان له لاى باوكى ده‌رسى خوێندووه. ساڵى 1374ى هه‌تاوى له سه‌رده‌شت ئه‌مرى خواى به جێ هێناوه.
36ـ حاج مه‌لا ساڵح (مسكين):
حاج مه‌لا ساڵح براى شێخ ئه‌مينى بێژوێ بووه. له عيلم و شێعر و ئه‌ده‌ب له ناوچه‌دا به‌ناوبانگ بووه. ساڵى 1340ى هه‌تاوى ئه‌مرى خواى به‌جێ هێناوه.
37ـ مه‌لا ساڵح نه‌جيبى:
مه‌لا ساڵح كوڕى نه‌جيب كوڕى مه‌لا ئه‌حمه‌د كوڕى مه‌لا محه‌ممه‌د كوڕى مه‌لا ئه‌حمه‌د كوڕى مه‌لا وه‌يس موده‌ڕڕسى بێژوێ بوو. شاگردى شێخ محه‌ممه‌د ئه‌مين نه‌قشبه‌ندى و پاشان مه‌لاى كۆيه بووه. له شه‌ڕى مه‌لا خه‌ليل گۆڕه‌مه‌ڕى ميـراوێ له ته‌ك ڕه‌زاشادا، مه‌لا ساڵه له‌گه‌ڵ مه‌لا خه‌ليل هاوده‌نگ ده‌بێ و له ته‌ك مه‌لا ساڵح ئاغته‌ته‌رى ده‌چنه گوندى ماره‌غانى سه‌رده‌شت و له وێنده‌رێ له سه‌ربانى ديوه‌خانى كوێخا برايم، ئاڵاى به‌رگرى شه‌رعى و دينى و كۆمه‌ڵايه‌تى ده‌چه‌قێنن و پێگه‌ى خۆى له مـــاڵى مام شه‌خسه‌ى ماره‌غانى داده‌مه‌زرێنێ. له ماوه‌يه‌كى كورت دا ناوچه‌كانى گه‌وركايه‌تى، سوێسنايه‌تى و باسكى كۆڵه‌سه و ئالان له ژاندرمه پاك ده‌كاته‌وه. دواى شه‌ڕێكى زۆر، ناوچه‌ى سه‌رده‌شت و ده‌وروبه‌ر كه‌وته‌وه ده‌ست ژاندرمه‌كانى ڕه‌زاشا و مه‌لا ساڵح په‌ڕيوه‌ى هه‌نده‌ران بوو. مه‌لا ساڵح له گوندى گه‌ناوێي عێراق گيـرسايه‌وه و قوتابخانه‌ى مه‌لا غه‌زايى هه‌ڵده‌سووڕاند.
مه‌لا ساڵح ساڵى 1279ى هه‌تاوى له گوندى بێژوێ سه‌ر به ناوچه‌ى ئالانى سه‌رده‌شت له بنه‌ماڵه‌يه‌كى ئايينى له دايك بووه. مه‌لا ساڵح له زانست و زانيارى مه‌لا محه‌ممه‌د كۆيى و مه‌لا به‌هائه‌ددين كۆيى كه‌ڵـكى پێويستى وه‌رگرت و ئيجازه‌نامه‌ى له ده‌ستى به‌هائه‌ددين كۆيى وه‌رگرت. ماوه‌ى سێ ساڵان له بێژوێ ده‌رسى گوتووه. پاشان به هۆى هه‌ستى وه‌ته‌ن په‌رستى له لايه‌ن پاوانخوازانى ڕه‌زاشا وه به‌ر گوشار كه‌وت و چۆته گوندى گه‌ناو له ناوچه‌ى پشده‌رى عێراق. بيست و پێنج ساڵ له وێنده‌رێ خه‌ريكى بڵاو كردنه‌وه‌ى مه‌عاريفى ئايينى بووه. به‌ڵام مه‌خابن له ته‌مه‌نى په‌نجا ساڵي دا بينايى چاوه‌كانى له ده‌ست داوه. ساڵى 1367ى هه‌تاوى ئه‌مرى خواى به جێ هێناوه.
38ـ مه‌لا خدرى نيژاوێ:
مه‌لا خدر عالـمێكى بيـرمه‌ند و نووسه‌رێكى به هه‌ست بووه. له ساڵى 1300ى هه‌تاوى له دايك بووه. له ئێران و عێراق ده‌رسى خوێندووه. پاشان له ده‌ستى مه‌لا ساڵح نه‌جيبى ئيجازه‌نامه‌ى مه‌لايه‌تى وه‌رگرتووه و له گونده‌كانى ناوچه‌ى سه‌رده‌شت پێش نوێژى كردووه. ساڵى 1369ى هه‌تاوى دونياى جێ هێشتووه.
39ـ شێخ مه‌لا عه‌لـى نه‌قشبه‌ندى:
شێخ مه‌لا عه‌لى كوڕى خوالێخۆشبوو مه‌لا محه‌ممه‌د "ئيبنولشێخ"ه. له ساڵى 1299ى هه‌تاوى له دايك بووه له خزمه‌ت باپيـرى خوێندوويه‌تى. له دواى مه‌رگى باوكى له خزمه‌ت حه‌زره‌تى قوتبولعارفين شێخ محه‌ممه‌د ماوه‌ته‌وه و له بڵاو كردنه‌وه‌ى ئايين و عيلم و زانست دا تێكۆشاوه. ساڵى 1350ى هه‌تاوى ساڵى به‌فره زۆره‌كه‌ى سه‌رده‌شت گونده‌كانى ناوچه وه‌ك ڕزگه به‌ر ڕنوو كه‌وتن كه به داخه‌وه مامۆستا مه‌لا عه‌لـى يه‌كێك له‌وانه بوو. به هۆى گيـرانى ڕێگاى ماڵبه‌ماڵ له قه‌راخ مه‌رقه‌دى شێخ مه‌ولانا له شارى سه‌رده‌شت نێژراوه.
40ـ مه‌لا عه‌بدوڕڕه‌حمان پاراستى:
مه‌لا عه‌بدوڕڕه‌حمان خه‌ڵـكى گوندى گه‌ناوه، ساڵى 1249ى هه‌تاوى له دايك بووه.مه‌لا عه‌بدوڕڕه‌حمان دوو كوڕى به نێوى حاج مه‌لا ڕه‌سووڵ و حاج عه‌بدوڵڵا هه‌بووه. مه‌لا عه‌بدوڕڕه‌حمان له له‌شكركه‌شى ڕووسه‌كان بۆ مه‌هاباد شه‌هيد ده‌بێ.
41ـ مه‌لا عه‌لـى قازى سه‌رده‌شتى:
مه‌لا عه‌لـى قازى له زانايانى ده‌سڕۆيشتوو و ئه‌هلـى بيـر بوو. ساڵى 1283ى هه‌تاوى له سه‌رده‌شت له دايك بووه. مه‌لا عه‌لـى كوڕى مه‌لا ئه‌حمه‌د كوڕى قازى حوسێن بوو. له خزمه‌ت شێخ محه‌ممه‌دئه‌مين نه‌قشبه‌ندى و مه‌لا خه‌ليل گۆڕه‌مه‌ڕى و شێخ محه‌ممه‌د بورهانى ماوه‌يه‌كى زۆر خوێندوويه‌تى. بۆ وه‌رگرتنى مه‌دره‌كى عيلمى ده‌چێته كۆيه و له وێنده‌رێ له لاى مه‌لا محه‌ممه‌دى كۆيه ئيجازه وه‌رده‌گرێ.
42ـ مه‌لا عه‌بدوڵڵا سانى:
مه‌لا عه‌بدوڵڵا خه‌ڵـكى بێتووشى ئالانه. عالـمێكى بيـرمه‌ند و ئه‌ديب بووه. ساڵى 1189ى هه‌تاوى له دايك بووه و ساڵى 1229ى هه‌تاوى دنياى جي هێشتووه.
43ـ مه‌لا محه‌ممه‌د سادق سه‌ديقى:
مه‌لا محه‌ممه‌د سادق كوڕى شێخ ئه‌حمه‌د سه‌راوى ساڵى 1240ى هه‌تاوى لـــــه دايك بووه. له عيلم و عيـرفان و نه‌حو و ئوسوول دا زۆر كارامه بوو. ساڵى 1367ى هه‌تاوى ئه‌مرى خواى به جێ هێناوه.
44ـ مه‌لا وه‌سيم سه‌رده‌شتى:
مه‌لا وه‌سيم له زۆربه‌ى عيلمه‌كان دا خاوه‌ن لێكدانه‌وه و ته‌فسير بووه. مه‌لا وه‌سيم بيـرمه‌ندێكى به هۆش له حيكمه‌ت و كه‌لام دا بوو. ساڵى 1185ى هه‌تاوى له دايك بوو و ساڵى 1275ى هه‌تاوى له شارى سابڵاخ ئه‌مرى خواى به جێ هێناوه.
45ـ مه‌لا محه‌ممه‌د شڵماشى:
يه‌كێك له شاعيـرانى كلاسيكى كورده. خه‌ڵـكى شڵماشى ناوچه‌ى ئالانه. قورئان و گولستان و بوستانى لاى باوكى خوێندووه. بۆ وه ده‌ست هێنانى عيلم و زانست زۆر شاران گه‌ڕاوه تا ئه‌وه‌ي كه بۆته مامۆستا. مامۆستا شڵماشى زوانى فارسى و كوردى و عه‌ڕه‌بى ده‌زاني. له نووسراوه‌كانى ده‌توانم ئه‌وانه ناو ببه‌م: 1ـ باوه‌شێنى دڵ (ديوانى شێعر) 2ـ تيشكى مينبه‌ر 3ـ كۆڕى ئامۆژگارى 4ـ ئاوێنه 5ـ ته‌فسيـرى سووره‌ى حه‌مد 6ـ ژيانى پێغه‌مبه‌ران 7ـ وتارى ڕه‌مه‌زان.
46ـ مه‌لا ئه‌حمه‌د شڵماشى (مه‌لا ئاواره):
مه‌لا ئه‌حمه‌د كوڕى مه‌لا محه‌ممه‌دئه‌مين هه‌مه‌وه‌ندى شڵماشى ساڵى 1312ى هه‌تاوى له گوندى شڵماشى سه‌ر به ناوچه‌ى ئالانى سه‌رده‌شت له دايك بووه. قورئان و كتێبه فارسييه‌كانى له لاى باوكى خوێند. پاشان بۆ خوێندنى عولوومى عه‌ڕه‌بى چۆته گوندى بێژوێ و له لاى مه‌لا ساڵحى بێژوێ خوێندوويه‌تى. خوالێخۆشبوو مه‌لا ئه‌حمه‌د له بوارى سياسى و شێعر كارى كردووه. هه‌ر ئه‌وه‌ش ببوو به هۆى تووڕه‌يى پاوانخوازه‌كانى ڕژيمى شا. ڕۆژى 9ى گه‌لاوێژى 1347ى هه‌تاوى له ته‌ك دوو يارى تر‌ى له شارى سه‌رده‌شت ئێعدام كران. له‌و به‌ڕێزه ديوانێكى شێعر به جێ ماوه.
47ـ عه‌بدولعه‌زيز واعيزى:
مه‌لا عه‌بدولعه‌زيز واعيزى كوڕى محه‌ممه‌د كوڕى وه‌يس كوڕى قه‌ره‌نى كورى محه‌ممه‌د كوڕى شێخه‌يه. ساڵى 1272ى هه‌تاوى له شارىكۆيه له عێراق له بنه‌ماڵه‌يه‌كى ئايينى له دايك بووه. واعيزى دواى ته‌واو كردنى ده‌رسى مه‌لايه‌تى، ساڵى 1292ى هه‌تاوى دێته شارى سه‌رده‌شت و هه‌ر له‌وێ ژن دێنێ. له سه‌رده‌مى مه‌لا خه‌ليل و مه‌سه‌له‌ى كه‌شفى حيجاب دا ئاوا ده‌ڵێ:
بياييد كُــــردها با هم بكوشيد
به دانايي شـــراب تلخ نوشيد
شرف با مال خود ملحوظ داريد
لباس پهلوي بــــر تن نپوشيد
هه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێست گرتنه ئه‌وى له ماڵ و حاڵ هه‌ڵده‌قه‌نێ و ئاواره‌ى عێراق ده‌بێ . دواى ماوه‌ى پێنج مانگان ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌رده‌شت و له‌وێ ده‌گيـرێ؛ ساڵى 1316 تا 1319ى هه‌تاوى هه‌ر له زيندان كتێبى "بيان مبهمات القرآ‌ن" ده‌نووسێ.
ئه‌و نووسه‌ره به توانا و تێكۆشه‌ره له ساڵى 1357ى هه‌تاوى له دواى به جێ هێشتنى 67 به‌رهه‌م ئه‌مرى خواى به جێ هێنا. به هۆى زۆرى كتێبه‌كان ته‌نيا به مه‌وزووعى كتێبه‌كان ئاماژه ده‌كه‌م:
1ـ علوومى قورئانى(6 بابه‌ت)
2ـ حه‌ديس (5 بابه‌ت)
3ـ علوومي فيقهى (12 بابه‌ت)
4ـ سيـره و مێژوو (7 بابه‌ت)
5ـ عه‌قايد و كه‌لام و ئه‌خلاق (8 بابه‌ت)
6ـ عيلمي تێ‌ب (2 بابه‌ت)
7ـ عيلمى ته‌عبيـرى خه‌و (3 بابه‌ت)
8ـ كولياتي علوومى ئيسلامى (6 بابه‌ت)
9ـ علوومى ئه‌ده‌بى (13 بابه‌ت)
10ـ ئه‌حواڵى شه‌خسييه (5 بابه‌ت)
48ـ ئيبنولحاج خانه‌خه‌لـى:
ئيبنولحاج خانه‌خه‌لـى پياوێك بووه زانا و ئاگا به عيلمى حه‌ديس، فه‌لسه‌فه، ته‌فسيـر و مێژوو. ساڵى 1070ى هه‌تاوى له گوندى سنجوێى ئالانى سه‌رده‌شت له دايك بووه. له سنجوێ قورئانى ته‌واو كردووه. پاشان بۆ خوێندن چۆته شام.
به هۆگه‌لـى بنه‌ماڵه‌يى ساڵى 1110ى هه‌تاوى ده‌چێته قه‌ڵاچۆلان. سلێمان پاشاى بابان حاكمى قه‌ڵاچۆلان زۆرى قه‌در ده‌گرێ. ئيبنولحاج پاشان ده‌چێته گوندى هه‌زارمێر و تا ئاخيـرى ژيانى له‌وێ ده‌مێنێته‌وه.
ئه‌و پياوه هه‌ڵـكه‌وته‌يه له ساڵى 1155ى هه‌تاوى ئه‌مرى خواى به جێ هێناوه. شاعيـرێك له مه‌دحى ئيبنولحاج دا ده‌ڵـێ:
ذكري بسان ذكـر او نبود در هزار ذكر
مــردي بسان او نبود در هـزار مــرد
له‌و مرۆڤه هه‌ڵـكه‌وته‌يه ئه‌م به‌رهه‌م گه‌لانه به جێ ماون.
1ـ الـمحاسن الغرر به نظم
2ـ شرح نظم الـمحاسن الغرر
3ـ رساله فى الـمحاسن الغرر
4ـ رفع الخفا فى شرح ذات الشفا
5ـ حواشى بر شرح الفيه (سيوطي)
6ـ مسماه به ايقاد الضرام علـى من لم يوقع طلاق العوام
7ـ ديوان شعر كردى
8ـ ڕه‌ساله‌يه‌ك له‌مه‌ڕ"نكاح متعه"
9ـ ڕه‌ساله‌يه‌ك له‌مه‌ڕ عه‌قايد ئيسلامى
10ـ ڕه‌ساله‌يه‌ك له‌مه‌ڕ فتوا
11ـ شه‌رحێك له سه‌ر قه‌سيده‌ى هه‌مزيه
12ـ حه‌واشييه‌ك له سه‌ر قه‌سيده‌ى به‌دريه
13ـ حاشييه‌يه‌ك له سه‌ر كتێبى فه‌تحولـموبين
14ـ كتێبى "تحفه الخلان لاشحاذ الاذهن"
15ـ حه‌واشييه‌ك له سه‌ر"خلع و طلاق" تحفه ابن حجر
16ـ ڕه‌ساله‌يه‌ك له‌مه‌ڕ" مقصور و ممدود" لغات عربى
17ـ ڕه‌ساله‌يه‌ك مه‌نزووم له‌مه‌ڕ" محزوفات"
49ـ مه‌لا غه‌زالـى:
مه‌لا غه‌زالـى كوڕى مه‌لا مه‌حموود "خواهرزاده"يه. ئه‌و پياوه به‌ناوبانگ و كه‌م وێنه‌يه له دايك بووى"ڕازان"ه ساڵى 1219ى هه‌تاوى له دايك بووه و له شارۆچكه‌ى ڕه‌به‌ت ده‌رسى ده‌گوته‌وه. ساڵى 1289ى هه‌تاوى ئه‌مرى خوا به جێ دێنێ.
50ـ مه‌لا خدر ڕه‌حماني:
پياوێكى هه‌ڵـكه‌وته و عالـمێكى بيـرمه‌ند بووه. زۆر به ماڵى دنياوه نه‌نووساوه. ساڵى 1300ى هه‌تاوى له دايك بووه و ساڵى 1368ى هه‌تاوى ئه‌مرى خواى به جێ هێناوه.
51ـ مه‌لا ڕه‌سووڵ زه‌كى:
مه‌لا ڕه‌سووڵ له گوندى كاژێ سه‌ر به شارى سه‌رده‌شت له دايك بووه. نه‌وه‌ى "مه‌لا محه‌ممه‌د ئيبن ڕه‌سووڵ"ه، شاگردى مه‌لا وسووى ئه‌سه‌م بووه. هه‌روه‌ها حاشييه‌يه‌كى به‌ناوبانگى له سه‌ر كتێبى "تحفه ابن حجر" لێداوه.
ژێده‌ر:
1ـ يادداشته‌كانى شێخ عه‌بدولڕه‌ئووف نه‌قشبه‌ندى (ده‌سنووس)
2ـ يادداشته‌كانى سابير مه‌ده‌نى گوڵينه‌يى (ده‌سنووس)
|
|
POWERED BY BLOGFA.COM |
|